راگه‌یاندنی لقی سۆرانبه‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای كردن له‌كردنه‌وه‌ی لقی 26 ی گولانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی ، پێش نیوه‌رۆی 13/2/2013شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی وهه‌روه‌ها گاركێرو ئه‌ندامانی لق ونل وچه‌كانی سۆران وچۆمانی یه‌كێتی زانایان ، به‌یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی لقی 26 ی گولانیان كردله‌قه‌زای چۆمان وله‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستاعبدالرحمن مه‌لارسول به‌رپرسی لق به‌گه‌رمی پێشوازی كران. ئه‌مه‌و له‌دیدارێكداكه سه‌رجه‌م كارگێر‌و ئه‌ندانی لقی 26 ی پارتی ئاماده‌ی بوون، باس له‌رۆلی زانایانی ئاینی به‌گشتی وناوچه‌كه به‌تایبه‌ت وكاریگه‌ریان له‌مه‌ڕ خزمه‌تكردنی بواری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی وقولكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانی له‌ناوچه‌كه‌وپالپشتی شۆرشه‌كان وبزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی كوردستان و بزاڤی رۆشنبیری له‌ناوچه‌كه به‌بایه‌خه‌وه له‌به‌رچاوگیرا. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش كرا به‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌رده‌ستی سه‌ركرده‌ی كورد مه‌لامسته‌فابارزانی له‌ناوچه‌كه‌كه بوه هیوای سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان. دوادیداری دانیشتنه‌كه‌ش دوپاتی هه‌رهه‌ماهه‌نگی وهاوكه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ردوولاكرایه‌وه كه‌خزمه‌ت به هاولاتیانی كوردستان وناوچه‌كه‌ده‌كات. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌مان شاندی لقه‌كه‌مان تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و ژیان وگوزه‌رانی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وچۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری بۆخزمه‌تی مامۆستایانی سنوره‌كه جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه ،هه‌روه‌ك به‌رێز مه‌لایوسف احمد تێبینه‌ری ئه‌وقافی سنوره‌كه ئاماده‌ی بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربری له‌پێناو خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئاینی و شوێنه ئاینیه‌كانی ناوچه‌كه. |