له دانیشتنی رۆژی (14/2/2013)ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی په‌رله‌مان‌و له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵێنی دا، كه به دڵنیاییه‌وه ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌بڕنه‌وه. له پرێس كۆنفراسێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف مژده‌ی برینه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه بۆ زانایانی ئاینی راگه‌یاند رۆژی 14/2 / 2013 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ریه‌ك له د. بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی رایانگه‌یاند، كه‌وا دوایی هه‌وڵا كۆشیشی به‌رده‌وام له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له میانه‌ی گفتوگۆ له سه‌ر مادده‌كانی پرۆژه‌ی بودجه، به‌رێز ( شێخ بایز تاله‌بانی) وه‌زیری دارایی و ئابووری بریاری دا، كه مووچه‌ی سه‌رجه‌م پێش نوێژ‌و وتار خوێنانی هه‌رێم هاوتا بكرێت له‌گه‌ڵا حكومه‌تی ناوه‌ند، و زیاد كردنی بری 20% ی سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ره‌تیان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی رایگه‌یاند: كه‌وا ماوه‌یه‌كی زۆره ئێمه ئه‌م داواكاریه‌مان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه‌و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی باشی لێ كه‌وته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد. |