هه‌ركه‌سێ به وردی بڕوانێته حیكمه‌ته‌كانی رۆژوو هه‌ر زوو ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه: كه خوای گه‌وره به‌ڕۆژوو بوونی ته‌نها بۆ برسی بوون‌و تێنویه‌تی فه‌رز نه‌كردووه له‌سه‌ر تاكی موسڵمان، به‌ڵكو وه‌كو په‌روه‌ردگار خۆی ده‌فه‌رموێ: بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه‌و له خوا ترسانی زیاتره(لعلكم تتقون) سوره‌ی(البقره)
روونیشه كه چه‌مكی ته‌قواو خۆ نزیك كردنه‌وه له په‌روه‌ردگار له‌وه فراوانتر‌و واڵا تره كه ته‌نها له خاڵێكدا بخولێته‌وه، زانایانی پێشینیش فه‌رموویانه: ته‌قوا سێ پێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێ:
أ- لایه‌نی عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ
ب- لایه‌نی پهرستشو عیبادات
ت- لایه‌نی رهوشتو ره‌فتار(الاخلاق).
به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانان روویان له لایه‌نی بیر‌و باوه‌ڕو لایه‌نی په‌رستش كردووه‌و گرینگی پێ دهدهنو لایه‌نی سێیه‌م -ره‌فتار- یان فه‌رامۆش كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ناتوانن سوود له بیر‌و باوه‌ڕو په‌رستشه‌كان ببین بێ بوونی ره‌فتارو ره‌وشتی چاك.
به‌رۆژوو بوون به‌پێی مهرجو رێنماییه‌كانی په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- قوتابخانه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و خولێكی كردارهكیه بۆ رهوشتو ئاكاری جوان، سه‌یركه ئه‌م فه‌رمووده‌یه باس له‌چی ده‌كات: ((فإذا كان يوم صوم أحدِكم، فلا يرفثْ ولا يصخبْ، فإنْ سابَّه أحدٌ أو قاتَلَه، فليقُلْ: إنِّي امرُؤ صائم))، واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به رۆژوو بوو، با ئاگاداری هه‌ڵچوون‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆی بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش جوێنی پێدا یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵا كرد، با بڵێ: من به‌ڕۆژووم.
بڕوادارانو پهرستشكان له‌سه‌ریانه رۆژووه‌كانیان بپارێزن، به ههڵسوكهوتو ره‌فتاری ڕێك‌و ئازار نه‌دانی خه‌ڵكانی تر، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان له‌گه‌ڵا كرا‌و شه‌ڕیان پێفرۆشرا، ئه‌وسا نه‌رمتر له جاران خۆی بنوێنی لایه‌نی ته‌قوای ره‌فتاریش به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌رباز بكات.
ده‌كرێ كه‌سێك بڵێ: ده‌توانم كه‌س ئازار نه‌ده‌م، جوێنیش نه‌ده‌م، به‌ڵام ناتوانم به‌رگه‌ی ئازار‌و جوێنی كه‌سانی تر بگرم.
وه‌ڵامی ئه‌م موسڵمانه ده‌كرێ به‌مه بدرێته‌وه: رۆژوو ته‌نها رۆژووی خواردن‌و خواردنه‌وه نیه به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌شداربێت له‌م مه‌شقه یه‌ك مانگیه، ئه‌مه‌یش زۆر به‌ڕوونی له فه‌رمووده‌كه هه‌ستی پێدهكرێو هیچ نه‌بێ ده‌بێ له‌م مانگه ره‌فتارو پهرستشو باوه‌ڕمان به یه‌ك ڕاسته ڕێ دا بڕوات، ئه‌گینا نه‌مانتوانیوه مافی ڕۆژووهكانمان بده‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی -دروودی خوای له‌سه‌ربێت- فه‌رموویانه.
پرسیار: بۆ ڕه‌مه‌زان كاریگه‌ری نامێنێ دوای رۆیشتنی له‌سه‌ر موسڵمانان؟
سه‌رنج بده‌ن؛ موسڵمانێك له ره‌مه‌زان دزی‌و گه‌نده‌ڵكاری ناكات له فه‌رمانگه میری‌و كۆمپانیاكان، جگه‌ره ناكێشێ سه‌یری كهناڵاو دیمه‌نی ناشه‌رعی ناكات‌و گوێش له گۆرانی نابه‌جێ ناگرێ، جلوبه‌رگێكی موسڵمانانه له‌به‌رده‌كات،...هتد، به‌ڵام دوای ڕهمهزانو راسته‌وخۆ له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، هه‌موو ئاراسته‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، هه‌مان موسڵمان به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گه‌رمترو گڕو تینێكی زیاتر روو له تاوان‌و خراپه‌كاری‌و ره‌فتاره نابه‌جێكان ده‌كاته‌وه، ئه‌میان له‌چی ئه‌مه‌یان له‌به‌رچی؟
جارێ ناكرێ ئه‌مه به‌هه‌ند نه‌زانرێ: كه ئه‌م وازهێنانو خۆ دووره پهرێزگرتنه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه موسڵمان گه‌ر هاتوو بۆ خوا صوڵحاو پشتی پێ به‌ست، ده‌توانێ بڕیاری گرنگ‌و سه‌خت له خۆیدا بێَنێته جێ‌و ئه‌نجامیان بدات.
به‌ڵام گرفت لێره ئه‌وه‌یه ئه‌و موسڵمانه هه‌ر خۆی له دڵی خۆی قه‌رارو بڕیاری دابوو: كه ئه‌م گوناهانه به شێوه‌یه‌كی كاتی وازیان لێبهێنێت، واته بڕیارێكی كاتی دابوو، كه خۆی ده‌بوایه هه‌میشه‌یی بوایه، له‌گه‌ڵا درێژایی ته‌مه‌نی دابوایه.
بۆچی ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌بێت؟
ئه‌م حاڵه‌ته جۆرێكه له بوونی دوو كه‌سایه‌تی جیاواز له یه‌ك كهسو جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه موسڵمانان كار به‌م وتار‌و فه‌رموودانه ناكه‌ن كه له مامۆستایانی ئاینیه‌وه گوێیان لێدهبێو فێری ده‌بن، كه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێ.
چۆن ره‌مه‌زان كاریگه‌ری ده‌بێ به‌سه‌ر ره‌فتارمان:
ئه‌گه‌ر هاتوو ڕاستگۆبووین له‌گه‌ڵا په‌روه‌ردگارمان لهنوێژمان، له قوڕئان خوێندنمان، له رۆژوومانو پاراستمان له‌خۆ خه‌ریك كردن به‌كاری بێ هوده‌و قسه‌ی نابهجێو ناشیاوو هه‌ركارێكی دیكه كه بێ فه‌رمانی پهروهدگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی -دروودی خوای له‌سه‌ربێت- تێدا بێت بێ گومان سوودو ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر ره‌فتارمان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته تا ته‌واو بوونی مانگی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام بوو، ئه‌و كاته بێ دوو دڵی درێژه‌ی دهبێو به‌رده‌وام ده‌بێ دوای بهڕۆژووبوونو ره‌مه‌زانیش.
هه‌ندێ وانه‌ی كرداره‌كی:
1- له ره‌مه‌زان نوێژه‌كانمان به ڕێكی‌و به‌كۆمه‌ڵا-جه‌ماعه‌ت- ده‌كه‌ین، ئایا دوای ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بین؟
2- له ره‌مه‌زان شه‌وه‌كانمان زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه، ئایا دوای ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام ده‌بین؟
3- له ره‌مه‌زان زۆر ئاگاداری دهستو زوبانمان ده‌بین، ئایا دوای ره‌مه‌زانیش هه‌روا ده‌بین؟
4- له ره‌مه‌زان هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین سه‌برو ئارامی بنوێنین، ئایا دوای ره‌مه‌زانیش وا ده‌بین.
5- له ره‌مه‌زان قورئان دهخوێنینو پێشبركێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خوێندنی ئایا دوای ره‌مه‌زانیش هه‌روا ده‌بین.
6- له ره‌مه‌زان خێر‌و چاكه‌ی زۆر ده‌كه‌ین‌و ده‌به‌خشین، ئایا دوای ره‌مه‌زانیش هه‌روا ده‌بین.
ماوه‌ته‌وه بزانین: نهێنی چاكه كردن‌و به‌رده‌وامی قه‌بوڵا بوون لای په‌ره‌وه‌ردگار له‌وه‌دایه: كه دڵسۆز و راستگۆ بین‌و هه‌ست به‌ماندووبوون نهكهینو بڕوامان به‌خوا به‌هێزبێت.
|