لیژنەی باڵای فەتوای كوردستان دوو فەتوای تایبەت بە ماڵی ناكامەكان دەردەكات

لە دوو فەتوای جیاوازدا، كە لە وەڵامی دوو پرسیاری وەزارەتی دادای حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونە، لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان لە فتوای یەكەمدا روونی دەكەنەوە، ئەو پارەیەی ناكامەكان، كە بە ئیجباری دەچێتەوە بانك‌و زێدەیی دێتە سەر، حەرام نییە‌و سووی تێدا نییە.

لە فەتوای دووەمدا، دەربارەی پارەی ناكامەكان، كە لە ساڵی 1991ەوە حكومەتی عێراقی لە ناكامەكانی كوردستانی داگیر كردووە، لێژنەی باڵای فەتوا روونی دەكاتەوە، كة [ئەبێت حكومەتی عێراق نرخی ئاڵتونی ساڵی 1991 بگێڕیتەوە بۆ ئەو ناكامانە].

حكومەتی ئەو كاتەی عیراق لەم كارەدا بە (غاصب) دائەنرێت، ئەوەی پێویستە لەسەر غاصب گێڕانەوەی ئەو ماڵە داگیركراوەیە یەكسەر گەر مابوو، یان هاو وێنەی گەر نەمابوو،

بەڵام میری بەرگری لە گێڕانەوەی ئەم كارە كردووە لەكاتی خۆی دا، تا دیناری عیراقی سویسڕی ڕەواجی نەماو گۆِڕا بەم پارە چاپە نوێ یە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەتی عیراقی نرخی ئاڵتونی ئەوكاتە بەتایبەتی بەرزترین نرخی ئاڵتون تاگۆڕینی پارەكە (أقصی القیم من وقت الغصب الی تعذر المثل) بگێڕینەوە.

وە پێویستە لەسەر كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواداچونی ورد بۆ ئەم كارە بكەن‌و داوا لە حكومەتی عیراقی بكەن بە گێڕانەوەی پارەو پولی ئەو ناكامانە بە نرخی زێڕی ساڵانی 1991.

 

درێژەی هەردوو هەواڵەكە لە سایتی زانایان لە بەشی فەتوا بخوێنەوە، یان بەم لینكانە:

لێژنەی باڵای فەتوا: پێویستە [ئەبێت حكومەتی عێراق نرخی ئاڵتونی ساڵی 1991 بۆ ناكامەكان بگێڕێتەوە]

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26408

 

لیژنەی بالای فەتوا: ئەو پارە زیادەی ساڵانە ئەچێتە سەرپارەو پولی ناكامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناكامەكان لە بەر ئەوەی بە شێوەی جەبری دێت حەڕام نییە

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26407