لقی پشدەر لەچەند چالاكیەكدا

1: بەرواری 2/2 لەساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردوستان شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوون لە لێپرسراوی لق ، م.ملا احمدی خانقا و كارگێڕانی لق م.ملا محمد بێگەڵاسی و م.ملا سیدعبدالرّحمن وچەند مامۆستایەكی ئاینی تریش ـ سەردانی ناوەندی ئەم حیزبەیان كرد و لە وتەیەكدا لێپرسراوی لق پیرۆزبایی ئەمیادەی لێكردن و هیوای خواست كە هەموو حیزبە كوردوستانیەكان یەك ڕیزو یەك هەڵوێست بن بۆوەدەستهێنانی مافەڕەواكانی میللەتەكەمان و هەوڵی برایەتی و تەبایی و بەیەكەوە ژیان و ڕێزگرتنی یەكتری ئەركی هەموو لایەك بێت .

2 : بەرواری 6/2 لەساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردوستان شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوون لە لێپرسراوی لق ، م.ملا احمدی خانقا و كارگێڕانی لق م.ملا محمد بێگەڵاسی و م.ملا سیدعبدالرّحمن وچەند مامۆستایەكی ئاینی تریش ـ سەردانی لقی پشدەری یەكگرتووی ئیسلامیمان كردو لە وتەیەكدا لێپرسراوی لق پیرۆزبایی ئەمیادەی لێكردن و هیوای خواست كە بەرژەوەندیە گشتی و گەورەكانی ئیسلام و میللەتە موسولمان و نیشتیمانە خوشەویستەكەمان ڕەچاو بگرین و یەكڕیزی گەلەكەمان بپارێزین و بەهەمو لایەك هەوڵی وشیار كردنەوەی زیاتری میللەتەكەمان بدەین لەهەموو بوارەكانی ژیان بەتایبەت بواری دینی .

3 : برواری 9/2 لقەكەمان بەئامادەبونی لێپرسراوی لق و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لق م ملا محمد بێگەڵاسی و چەند مامۆستایەكی تر پێشوازیمان كرد لە بەرپرس و ئەندامانی ناوچەی قەڵادزێی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردوستان . كەبۆ زیاتر لەیەكتر نزیك بونەوەو هەماهەنگی نێوان زانایان و بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانیان كردین .