دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : له دوو رۆژی جیاداو وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و رێكخراوه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیان شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رۆژانی هه‌ینی 15/2/2013 و یه‌ك شه‌ممه 17/2/2013 به‌شداریان كرد له دوو ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان عه‌شیره‌ته‌كانی (لێخوره‌و داودی) و (رۆغزایی و گێژو داودی) له هۆڵی بۆنه‌كانی مزگه‌وتی سه‌ردار به‌گی جاف له‌قه‌زای كه‌لار و له‌و دوو ئاشته‌واییه‌دا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له ووتاره‌كانیدا باسی له گرنگی ئاشتی و برایه‌تی و یه‌كریزی نێوانی موسوڵمانی كرد‌و به‌پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ی وه‌سف كرد |