رۆژی (19/2/2013) سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی زانایان سەردانی رانیەیان كرد‌و، سەرەتا سەردانی لقی رانیەی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی رانیەیان كرد. لە دانیشتنێكدا، كە هەر یەك لە بەڕێزان مەلا عەبدوڵا بەرپرسی لقی رانیەو ستافی لق‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و بەڕێوەبەری ئەوقافی رانیەو كارمەندو فەرمانبەرانی ئەوقافی رانیە ئامادەی بوون. له وته‌یه‌كیدا غریب احمد به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌خێرهاتنی كردن و هیوای خواست ئه‌م جۆره سه‌ردانانه ببنه مایه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌راتی ئه‌وقافی راپه‌رین. دواتر م.عبدالله سعید سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایانی ئایینی كوردستان وێرای ده‌ستخۆشی له‌به‌رێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولای به‌پێویست و گرنگزانی بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاره‌كان به‌رێكی به‌رێوه‌بچن. دواتر بەشداریان كرد لە ڤیستیڤاڵێك، كە بەهەماهەنگی نێوان لقی رانیەی زانایان‌و ئەوقافی رانیەو ناوەندی رۆشنبیری رانیە بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی‌و نووسەرو رۆژنامەنووسانی دەڤەرەكە ساز كرا بوو. لە وتەیەكیدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان بە پوختی تیشكی خستە سەر رۆڵی زانایانی ئایینی لە مێژووی كۆن‌و نوێی كورد دا، كە زانایانی ئایینی هەمیشە هەڵگری بەیداخی كوردایەتی‌و پێكەوەژیان‌و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بوونەو، هەمیشە لە بواری نەتەوەیی‌و نیشتیمانی‌و وێژەییو كۆمەلایەتیو سەرجەم بوارە چاكەكانی دیكە، مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی پێشەنگ بوونە، رەخنەشی گرت، كە زۆر جاران دەڵێن: دانیشتنی مامۆستایانی ئایینی‌و رۆژشنبیران، وەك ئەوەی مامۆستایانی ئایینی رۆشنبیر نەبن، ئەمەش لە واقیعدا راست نییە، چونكە مامۆستایانی ئایینی هەمیشە پێەنگ بوونە لە بواری رۆشنبیرییەوە، نموونەی وەك مەلای گەورەی كۆیەو مامۆستا مەلا عەبدولەكەریمی مودەریسو عەلائەدین سوجادیو ئەو هەموو ئەدیب‌و شاعیرانەی كورد، دیارترین‌و جوانترین نموونەی بەرچاون. سەرۆكی یەكێتی زانایان هەر لە وتارەكەیدا دەستخۆشی ئەم كارە گرنگ‌و پیرۆزەی لێ‌كردن، چونكە هەموو چین‌و توێژەكانی كوردستان تەواوكەری یەكرتنو، پێویستە چاكترینو باشترین هەماهەنگیان هەبێت بۆ زیاتر لێك نزیكبوونەوەو كۆكردنەوەی تواناكان بۆ خزمەتكردنی ئاین‌و گەلو ولات‌و نیشتیمان. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی زانایان دەستخۆشی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئایینی كرد، كە دوای هەوڵی بێ وچانی یەكێتی زانایان‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان‌و وەزارەتی ئەوقاف تواندرا، مووچەی مامۆستایانی ئایینی زیاد بكرێت، ئینجا تەئكیدی لەوە كردەوە، راستە ئێمە زیاتر لە ساڵێكە لە هەوڵی بەردەوام داین‌و هیچ شوێنێك نەمایە سەردانمان نەكردبێت، بەڵام ئەنجامەكەی دڵخۆشی كردین، بۆیە وێڕای پیرۆزبایی لە مامۆستانی ئایینی، سوپاس‌و دەستخۆشیش لە هەموو ئەوانە دەكەین، كە دەستی خێریان هەبوو لە زیادكردنی مووچەی مامۆستایان، نەخاسمە ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان. شایانی باسە وتارەكە بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان. |