لقی سۆران بەشداری مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی (فردوس)دەبێت

 راگەیاندنی لقی سۆران 

پێش نیوەرۆی سێشەممە 19/2/2013 شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق بەرێز مامۆستامەلاخالدمەلەكی وكارگێرو ئەندامانی لق ،بەیاوەری بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وئامادەبوونی قایمقام ونوێنەرانی دام ودەزگا حزبی وئیداریەكان بەشداری كردلەرێورەسمی كردنەوەی مزگەوتی (فردوس) لەگەرەكی وەستا رەجەبی قەزای سۆران .

ئەمەو لەرێورەسمەكەدا مەلا ویسی مەلاسەعید بەناوی لقی سۆران وئەوقافی سۆران وتەیەكی پێشكەشكرد كەتیایدا وێرای دەستخۆشی لەخێرخوازانی دروستەكەری مزگەوتەكەبەوبۆنەوە پیرۆزبای ئاراستەی گەرەكەكە كردو هیوای خواست بەتەقواو دینداریەوە مزگەوتەكە ئاوادان بكرێتەوە .