رانیە... لقی سلێمانی زانایان بەشداری كۆنفرانسی (وتاری هاوچەرخ) دەكات

یەكیتی زانایان /لقی سلێمانی

ملامحمد كەلكە سماقی /ڕاگەیاندنی لق

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 18/2/2013 شاندێكی لقی سلێمانی كە پێك هاتبو ن لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و مامۆستا كریم سەرسوراوی كارگێڕی لق بە سەردانێك گەیشتە قەزای  ڕانیە كە لە سەر بانگهێشتی لقی راِنیەی یەكێتی زانایان بانگهێشت كرابون بە سەرۆكایەتی بەڕێزمامۆستا مەلا عبداللەسەرۆكی زانایانو وە فدی یاوە ری بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆنفرانسی (وتاری هاوچەرخ)كە بە سەرپەرشتی فەرمانگەی ئیدارەی ڕاگەیاندنی راِنیە سازكرابولە كۆنفرانسەكەدا بەڕێز سەرۆكی یەكێتی زانایان بەوتارێك بەشداری كرد .هەمان ڕۆژوە فدەكە سەردانی مەڵبەندی (24)ی (ی.ن.ك) یان كردولەلایەن بەڕێز كاك عەدنانی حمەی مینە لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازی كران  پاشان سەردانی لقی (11)ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد كەلەلایەن بەڕێز كاك ئاكۆ چاوشین  بەرپرسی لقەوە پێشوازی كران هەرهەمان ڕۆژ وە فدەكە ئیدارەی گشتی ڕانیەیان بەسەركردەوە كە لەلایەن بەڕێز مامۆستا حمید سەرپەرشتیاری ئیدارەكە پێشوازی كران  پاشان بەشداریان كرد لە پرسەی یەكێك لە كەسایەتیە كانی ناوچەكە  لە كۆتایدا وەفدەكە لقی زانایانی ڕانیە ی بە سەركردەوەو لەلایەن بەرپرسو كارگێڕانی  لقەوە پێشوازی كران وپاشان بەڕێزەوە  بەرَێكران .