لێژنەی باڵای فەتوا: فرۆشتنی كەل‌و پەلی ماوە بەسەرچوو حەرامە

لە فەتوایەكیدا لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان روونی دەكەنەوە، كە لە روانگەی ەرعی پیرۆز ئیسلام، فرۆشتنی كەل‌و پەلی ماوە بەسەرچوو حەرامە‌و، پێویستە موسڵمان خۆی لێ‌ دووربگرێت‌و، هەروەك پێویستە لایەنی پەیوەندیداریش چاودێرییەكی تووند بكات، بە هەمان شێوە هاووڵاتیانیش پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لەم شتانە ئاگادار بكەنەوە.

لە فەتوایەكەدا هاتووە:

(بە هیچ شێوەیەك لەرووی شەرعیەوە دروست نیە خۆراك و كەل و پەلی ماوە بە سەر چوو بفرۆشرێت و مامەڵەی پێ‌ بكرێت، و هەر هاولاتیەكیش هەستی بەو حالەتە كرد لە هەر شوێنێك بێت ئەوا پێویستە لایەنی پەیوەنداری لێ‌ ئاگادار بكاتەوە).

درێژەی فەتوایەكە لە سایتی زانایان/ بەشی فەتوا بخوێنەوە، یان لەم لینكەی خوارەوە:

 

حوكمی فرۆشتنی خۆراكە بەسەرچووەكان

 

 http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26410