لێژنەی باڵای فەتوا: رایەخە زیادەكانی مزگەوتەكان بۆ هەژاران بەتایبەتی كورده ئاوارەكانی سوریا بنێرن

لە فەتوایەكیدا لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان روونی دەكەنەوە، كە لە روانگەی شەرعی پیرۆز ئیسلام، ئەو فەرش‌و رایەخە زیادانەی لە مزگەوتەكانن‌و، مزگەوت پێویستی پێیان نییە، بدرێنە هەژاران بەتایبەتی كوردەكانی سوریا، جیاوازی نییە بە دیاری بۆ مزگەوت هێندرابێت، یان بۆی كڕا بێت‌و، ناوی وەقفی لێ‌ نەهێنابێت، كە زۆربەی شتەكانی ئێستا بەبێ‌ ناوهێنانی وەقفن.

لە فەتوایەكەدا هاتووە:

(ئەو فەرشە زیادانەی كە ئێستا مزگەوتەكانی كوردستان پێویستیان پێیان نەماوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بدرێتە هەژاران، و بەتایبەتی كوردە پەنابەرە ئاوارەكانی سوریا، كە ئێستا بێ‌ لانەو خانەو بێ‌ جێگەن‌و لە شوین‌و زێدی خۆیان دەرچون بە ناچاری ئاوارەی وڵاتان‌و هەرێمی كوردستان بوون).

درێژەی فەتوایەكە لە سایتی زانایان/ بەشی فەتوا بخوێنەوە، یان لەم لینكەی خوارەوە:

حوكمی ئەو ڕایەخانەی كە لە مزگەوتەكان پێویستیان پێ‌ نەماوە

 

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26409