مامۆستا شێخ محەمەد شێخ جەلال قەرەداغی كۆچی دوایی كرد


ئەمڕۆ پێنج شەمە (21/2/2013) بەڕێز مامۆستا شێخ محەمەد شێخ جەلال قەرەداغی كۆچی دوایی كرد
.

 مامۆستای ناوبراو كەسایەتییەكی ئایینی ناسراو بوو، لە ناو هاووڵاتیان خاوەن پێگەیەكی كۆمەڵایەتی بەرز بوو.

 مامۆستا ساڵی (1925) لە دایك بووە‌و، لە تەمەنی (88) ساڵی چووە بەر دلۆڤانی خوای مەزن‌و میهرەبان.

شایانی باسە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و بەرپرس‌و ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی لە مەراسیمێكی شكۆداردا بە خاك سپێردرا. 

 لەم بارەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە، ئەمە خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

 بەرازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد شێخ جەلال قەرەداغیمان پێگەیشت، بێگومان كۆچی مامۆستا دڵی هەموومانی گران كرد، بەڵام ئەوە قەدەری خوایە‌و، هەموومان كۆتایی بە تەمەنمان دێت، لە خوای گەورە داواكارین سەبووری هەموومان بدات، بەتایبەتی خانەوادەی بەڕێزیان، مامۆستاش غەرقی رەحمەتی خۆی كات‌و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات..

إنّا لله وإنّا إليه راجعون

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

21/2/2013

 

فۆتۆ: لاپەڕەی بەڕێز عرفان موفتی