شاندێكی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری نوێی گشتی ئەوقاف هەولێر دەكەن

رۆژی پێنج شەمە (2112/2013) شاندێكی یەكێتی زانایان بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێریان بەسەر كردەوە.

 

لە سەردانەكەدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان یرۆزباییەكی گەرمی لە دكتۆر دیار كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر.

 

سەرۆكی زانایان باسی لە رابردووی دكتۆر دیار كرد، كە كەسێكی دڵسۆز‌و غەمخۆر بووە‌و، هیوای خواست لەم كارەشیدا سەركەوتوو بێت‌و، بە پشتیوانی خوای گەورە ئەمەش مسۆگەرە، بەتایبەتی لە خزمەتكردنی ئایین‌و زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی.

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی زانایان پشتیوانی یەكێتی زانایانی بۆ دكتۆر دیار‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر دەربڕی لە هەر شتێك خزمەت بە ئایین‌و گەل‌و وڵات‌و نیشتیمان بكات‌و، پشتیوانێكی تەواویش دەبین بۆ خزمەتكردن بە زانایانی ئایینی.

 

لەلای خۆیەوە دكتۆر دیار بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكە‌و، خۆی بە پشتیوانی زانایان دەربڕی‌و، بەڵێنیدا كە هیچ درێغی ناكات‌و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەت سەرجەم لایەنەكانی ئەوقاف دەكات‌و، یەكێتی زانایانیشی بە تەواوكەر‌و پشتیوانی ئەوقاف پیشاندا.

 

ماوە بڵێین: هەر یەك لە بەڕێزان مەلا جەلا خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان‌و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و مەلا دڵشاد گەڵاڵی پەیوەندییەكانی زانایان یاوەری سەرۆكی زانایان بوون.