لقی سلێمانی زانايان كۆبوونەوەیەك از دەكات‌و پێشوازی لە كونسولخانەی ئێران دەكات

یەكێتی زانایان/ لقی سلێمانی

ملا محمد كەڵەسماقی/ ڕاگەیاندنی لق

بە مەبەستی پتەوكردنی ڕیزەكانی زانایان و لە نزیكەوە بەئاگابوون لە كێشەو گرفتەكانی زانایانمان، ڕۆژی چوارشەممە 20/2/2013 بە سەرپەرشتی لقی سلێمانی زانایان و بەرپرس و كارگێرانی ناوچەو، بەئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاوی ناوچەی یەكی زانایان لە ناو شاری سلێمانی، كۆبونەوەیەك سازكرا.

 

سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆزدەستی پێكردو، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا مەلا سعید بەرپرسی ناوچە پێشكەش كرا. پاشان هەریەك لە بەڕێزان ماوستا عبدالحمید رەباتی و مامۆستا عباس

خدرو مامۆستا محمد كەلكەسماقی بە وتەیەك بەشداریان كرد لە كۆبونەوەكەدا. پاشان گوێبیستی ڕاوبۆچون و پێشنیارەكانی مامۆستایان بوون و، بەڕاو بۆچون و پێشنیارەكانیان دانیشتنەكانیان زیاتر بە پێز كرد.

لە كۆتايیدا بە خۆشحالیەوە كۆبونەوەكە كۆتایی پێهات .

 

هەمان ڕۆژ بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا نجم الدین قادرو چەند كارگێر لقێك لە بارەگای لق پێشوازیان كرد لە وەفدێكی قونسوڵی ئێرانی، كە به مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندیەكان و بەئاگابوون لە بارودۆخی ناوەوەو دەرەوە بە گشتی سەردانیان كردبوو. لەكۆتايیدا بەڕێزەوە بەڕێكران.