ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی سەر لە بەیانی 16/ 2 / 2013 مامۆستا مەلا عمر گردەشێری بەرپرسی ناوچەی سێی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی مامۆستا مەلا صالح چێشكەی یان كرد، بە مەبەستی پرسیار كردن لە بارەی تەندروستی مامۆستای بەرێز بەهۆی نەخۆشییەوە. مامۆستا مەلا صالح چێشكەی ماوەیەكە بە هۆی نەخۆشی كەوتووە، زۆر بەگەرمیەوە لە لایەن مامۆستاو، خانەوادە بەرێزەكەی پێشوازیان لێكراو، بەم سەردانەو، بەسەركردنەوەیە زۆر خۆشحال بوون . بەرێز مامۆستا مەلا عمر گردەشێری بە ناوی خۆیو، شاندی یاوەریو، بە ناوی لقی هەولێری یەكێتی زانایانو، سەرجەم مامۆستایانی سنوری ناوچەی سێی یەكێتی زانایان ، هیوای چاكبوونەوەو تەمەن درێژی بۆ مامۆستای خۆشەویست خواست بۆ زیاتر خزمەتكردنی ووڵاتەكەمان . |