لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی كرد

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

سەر لەبەیانی 24/2/2013 شێخ نیاز راغب د ێگەیی، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی  یاوەری كەپێكهاتبوو، لە كارگێڕو، ئەندامانی لق ،سەردانی {د. محمد شاكر }، ڕاگری كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكانیان كرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی كردنی دەست بەكار بوونیان، وەكو ڕاگری كۆلیژ‌و، دەربڕینی پشتیوانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بۆ بەڕێزیان‌و، كۆلیژەكەیان .

سەرەتا{شیخ نیاز دێگەیی} وێڕای پیرۆزبایی، تیشكی خستە سەر گرنگی كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان‌و، بوونی‌و، پێگەیاندنی مامۆستایانی ئاینی، لەواقیعی ئێمەدا‌و، هەماهەنگی نێوان كۆلیژ‌و، لقی هەولێری یەكێتی زانایان .

وەلەلایەن خۆشیەوە {د .محمد شاكر } تەئكیدی لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان خۆیان‌و، لقی هەولێری یەكێتی زانایان كردەووە‌و، پاڵپشتی ئەوانی بەفاكتەرێكی گرنگ زانی، بۆ سەر خستنی خوێندنی ئیسلامی لە كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان .