ناوچەی بەرانەتی سەر بە لقی هەولێری یەكێتی زانایان مامۆستایانی دەڤەرەكەیان بەسەر دەكەنەوە.

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

بەمەبەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەنیەكان‌و، بەسەركردنەوە‌و، ئاگاداری لەڕەوشی مامۆستایانی ئایینی، بەرپرس‌و كارگێڕانی ناوچەی بەرانەتی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەكەیان بەسەر دەكەنەوە لە دانیشتنەكاندا جگە لە بارو گوزەرانی مامۆستایان، لەسەر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان مامۆستایان‌و یەكێتی زانایان وچارەسەركردنی كێشەكانیان تەوەرەیەكی تری گفتووگۆی نێوانیان بوو .