لەهەولێر لقی سۆرانی یەكێتی زانایان چەند سەردانێك ئەنجامدەدات و بەشداری ئاهەنگێكی مەولودیش دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بە مەبەستی پیرۆزبای و بەسەركردنەوە سەر لە بەیانی دووشەممە 25/2/2013 شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بە یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و تێبینەرانی ئەوقافی چۆمان و رواندزو مێرگەسۆر لە شاری هەولێر سەردانی هەر یەك لە بەرێزان دكتۆر عزالدین بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو، شێخ قاسم بەرزنجی بەرێوەبەری گشتی حەج وعومرەو، هەروەها دكتۆر محمد شاكر راگری كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان كرد.

 

ئەمەو لە سەرجەم سەردانەكاندا بەرێز مەلا وەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەناوی لقی سۆران و سەرجەم زانایانی دەڤەری سۆران پیرۆزبای ئاراستەی بەرێزیان كردو، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە دەستبەكاربونیان لە پۆستەكانیان.

 

دوا بە دوای سەردانەكان سەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ شاندەكە بەشداری رێورەسمی دابەشكردنی كتێبی مەولودنامەبوون لە مزگەوتی حاجی یەحیا لەگەرەكی مهاباد، كە لەلایەن مامۆستای خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حمدامین رواندزی دانراوەو لەلایەن بنەمالەی حاجی یەحیا رێورەسمی ئاهەنگەكەو دابەشكردنی كتێبەكان بەرێوە چوون.

 

شایەنی باسە شاندی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان لە هەریەك لە بەرێزان مەلامستەفا باپشتی ، مەلاخدر خەلیفانی، مەلا رسول گەزنەی كارگێرانی لق و، مەلا یونس حمدامین بەرپرسی ناوچەی دیانای زانایان پێكهاتبوو.