دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیان له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سه‌نته‌ری روناكبیری پێشمه‌رگه ی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه له هۆڵی وه‌رزش و لاوان له قه‌زای كه‌لار كۆرێكی له ژێر ناونیشانی ( ئازادی له‌روانگه‌ی ئیسلامه‌وه ) بۆ به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسیلامی كوردستان سازكرد. له‌و كۆره‌دا كه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 25/2/2013 به‌رێوه‌چوو سه‌رۆكی لقی زانایان باسیان له چه‌مكی ئازادی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه كرد له روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌رنامه‌ی له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی ئازادی و دهستهبهركردنیهتی بۆ مرۆڤه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌ت و ئازادیه‌كانی مرۆڤه‌و بۆ هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێك نیه ئه‌و مافه خوداییه له مرۆڤ زه‌وت بكات هه‌روه‌كو له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویسته مرۆڤه‌كان بزانن چۆن مماره‌سه‌ی ئه‌و مافه ده‌كه‌ن و سنور ی خۆیانی تێدا نه‌به‌زێنن ... شایانی باسه له‌به‌شی دووه‌می كۆره‌كه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ‌و پرسیار به‌روی به‌شداربواندا كرایه‌وه‌و به‌تێرو ته‌سه‌لی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درانه‌وه و كۆتایی بهكۆرهكههات . |