م. محمد كەڵكەسماقی/ڕاگەیاندنی لق ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/2/2013 شاندێكی باڵای لق، كه پێكهاتبوو له بەڕێزان: مامۆستا نجم الد ین قادر بەرپرسی لق وچەند كارگێڕلقێك بەشداریانكرد لەڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی خوالێخۆشبوو مامۆستا(شێخ محمد شێخ جلال) قەرەداغی كە ساڵانێكی زۆرە لەخزمەتكردن بە چینی میراتگرانی پێغەمبەرو ڕێبازەپیرۆزەكەی بەردەوام بووەو، یەكێك بووه لە مامۆستا بەرچاوو ماندونەناسەكانی شاری سلێمانی. ئه‌مه‌و لە ڕێوڕەسمه‌كه‌دا بەڕێز مامۆستا نجم الد ین قادر وتارێكی پێشكه‌شكردو، تیایدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو گشت زانایان كرد‌و، لە خوای باڵادەست داواكاربوو كه خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات‌و، سەبوری خەمی خانەوادە بەرێزەكەی بدات . له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24/2/2013 به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌كێشه‌كانی زانایان و تۆكمه‌كردنی ڕیزی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی لقی سلێمانی وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مامۆستا عبدالحمید ڕه‌باتی ومامۆستا عباس خدر‌و مامۆستا محمد كه‌ڵَكه‌سماقی و به‌رپرس و كارگێڕانی لق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی بازیانی سه‌ربه لقی سلێمانی ساز كرا. شایانی باسه: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه وتوێژ كرا‌و كۆمه‌ڵێك پێشنیار‌و داواكاری كۆبونه‌وه‌كه به‌پێزتر كرا و ڕاو بۆچونی مامۆستایان وه‌رگیراو، سه‌ركه‌وتووانه‌و به خۆشحاڵی گشت لایه‌ك كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات. |