راگه‌یاندن: له به‌رواری 25/2/2013 له‌باره‌گای لق‌و، به ئاماده‌بوونی کارگێڕان‌و به‌رپرسی ناوچه‌کان کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی لق ئه‌نجامدرا. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه، دواتر جێگری به‌رپرسی لق سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌که‌ی کرد‌و، له وته‌یه‌كدا وێرٍای به‌خێرهێنانی به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو، ده‌ستخۆشی کاره‌کانی لێکردن‌و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و گه‌رم و گوڕیه‌ی که له‌مانگی مه‌ولوددا به‌دیكراو، كاری لقی رانیه‌ی زانایانی له‌و رووه‌و به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند، دواتر باسی له‌و کۆنفڕاسه كرد که له 18و19/2/2013 به‌سترا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی چاڵاكیه‌كانی لق و په‌یوه‌ندی زیاتری ئه‌ندامان به‌یه‌که‌وه كرد‌و، گفتوگۆ‌و راوێژ‌و پێشنیاری ئه‌ندامان گوێی بۆ گیراو، ڕاپۆرتی ناوچه‌کان خوێندرایه‌وه‌و، کۆبونه‌وه‌که به‌سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێهات. |