له گه‌ڵ ده‌سپێكی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی زانستی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و دوای ته‌واو بوونی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه، سێ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت و زانستی پێشكه‌ش به به‌ژدار بووان كرا. توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ژێر ناونیشانی (مفهوم الامه والرحمه فی المتغیرات)، كه له‌لایه‌ن به‌رێز دكتۆر محمد وسام ئه‌لمیسڕی ئه‌مینداری خانه‌ی فه‌توای میسڕ پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له چه‌مكی ئۆمه‌ت و پێوه‌رو بنه‌ماكانی جیاوازی نێوان زانایان‌و مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كان كرد، له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌ی باسی له چۆنیه‌تی ته‌عام كردن له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كان كرد‌و په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئیجابیانه‌ی وه‌ك ره‌حمه‌تێك له سایه‌ی ئه‌و ئیختیلافه‌وه سه‌ره هه‌ڵده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه پێویسته زانایانی ئایینی به‌هه‌مان نه‌فه‌سی زانایانی پێشوو هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه بكه‌ن و به چاوی رێزه‌وه له بنه‌مای راجیایی نێوان زانایان بڕوانن. پاشان به‌رێز مامۆستا عه‌بدولرحمان صدیق توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له ژێر ناونیشانی ( الامه الاسلامیه وكیفیه التعامل معها) پێشكه‌ش كرد‌و به وردی تیشكی خسته سه‌ر گشتگیریه‌ت‌و مانا هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی چه‌مكی ئۆمه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ما زانستی‌و پێوه‌ره گرنگانه‌شی خسته روو، كه پێویسته تاكی موسڵمان‌و به‌تایبه‌تی ئه‌كادیمی‌و زانایانی ئایینی له‌كاركردن په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن. له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌بدولرحمان صدیق باسی له شێوازی هه‌ڵسوكه‌تن له‌گه‌ڵ ده‌قه ئیسلامیه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه‌ی خسته روو، كه پێی وابوو ده‌بێ زانایانی ئایینی زیاتر له رووی وتایی‌و بایه‌تیه‌وه له ناوه‌رۆك‌و بنه‌مای زانستی چه‌مكه ئیسلامیه‌كان قوڵببنه‌وه‌و هه‌وڵی زانستیان بۆ دیاركردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی بنه‌ما ئایینیه‌كانه‌وه چڕتر بكه‌نه‌وه. دواتر به‌رێز شێخ صادق سه‌عید ئه‌لشوره‌یجی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیڕشاد له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی یه‌مه‌نی توێژینه‌وه‌یه‌كی له ژێر ناونیشانی (اڵامر بالمعروف والنهی عن المنكر) پێشكه‌ش كرد‌و، تێیدا به تێر‌و ته‌سه‌لی شیكارێكی ورد‌و زانستیانه‌ی ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی خسته روو، هه‌وره‌ها بۆچوونی زانایان‌و چوارچێوه زانستیه‌كانیشی له‌و باره‌وه شیكرده‌وه‌و، به پێویستیشی زانی زانایانی ئایینی ورد بین بن له مه‌سه‌له بایه‌تیه‌كان‌و پێوه‌ره شه‌رعیه‌كانه‌وه. دواتر بنه‌ماكانی هه‌ردوو چه‌مكی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی له خراپه‌ی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه. جێی ئاماژی پێدانه له‌هه‌رسێ ته‌وه‌ركه‌ش زانایانی به‌ژداربووی كۆڕبه‌نده‌كه به سه‌ره‌نج‌و پرسیار‌و تێبینیه‌كانیانه‌وه كۆڕبه‌نده‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و كۆی دانیشتنه‌كانیش بوونه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووانه‌وه. |