پرسەنامە بۆ مامۆستا مەلا دڵشاد گەڵاڵی

رۆژی پێنج شەمە 28/2/2013 بەهۆی رووداوێكی دڵتەزێنەوە برایەكی بەڕێز مامۆستا مەلا دڵشاد گەڵاڵی لە پەیوەندییەكانی مەكتەبی تەنفیزی‌و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، وێڕای ئەوەی سەرۆكی زانایان‌و جێگری سەرۆكی زانایان‌و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و ئەنجومەنی ناوەندی‌و لقەكانی زانایان بەشداری پرسەكە‌و رێورەسمەكەیان كرد. مەكتەبی تەنفیزی پرسەنامەیەكی ئاراستەی مامۆستا كرد، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بۆ بەڕێز: مامۆستا مەلا دڵشاد گەڵاڵی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك هیوای براتمان پێگەییشت، كە بەهۆی رووداوێكی دڵتەزێنەوە كۆچی دوایی كرد، بە رازیبوون بە قەدەر پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان‌و خانەوادەكەتان دەكەین‌و، لە خوای مەزن داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات‌و، سەبووری ئێوە‌و خانەوادەكەتان بدات، دڵنیاین ئێوەی بەڕێز‌و مامۆستای ئایینی لە ئاست گەورەیی رووداوەكە دەبن‌و، دەبنە هۆی سەبر‌و ئارامبەخشی بۆ خانەوادەكەتان.

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

28/2/2013

 

شایانی باسە رۆژی دووشەمە وەكو ئاسانكاریەك پرسەكە لە هەولێر لە مزگەوتی عومەری كوری خەتاب بۆ ماوەی رۆژێك دادەندرێت