لقی ئاكرێی زانایان بەشداری مەراسیمی خەڵاتكردنی 200 مامۆستای ئایینی‌و هاوكاریكوردانی سوریا دەكات

 

حاجی جابر – راگەیاندنی ئەوقافی ئاكرێ‌

رۆژی پێنج شەممە ریكەوتی 28-2-2013  لە بارەگای لقی9 پارتی دیموكراتی كوردستان وە بە ئامادەبوونی بەرسی لق وبەریوەبەری ئەوقافی ئاكری وبەردەرەش وبەرپرسی لقی ئاكری زانایان وسەرپەرشتی مزگەوتەكان (200) مامۆستای ئایینی خەلات كران بەهەردوو قەزا ئاكری وبەردەرەش ئەمەش لەبەر رۆلی گرینگی مامۆستایانی ئایینی لە دەڤەرەكە.

 

شایانی ئاماژەیە بەریوەبەری ئەوقافی ئاكری بەناوی مامۆستایانی ئایینی سوپاسی لقی9 پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ گرینگی وخەمخوریان بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ومامۆستایانی ئایینی.

 

لەلایەكی دیكەوە بە رێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكری بە هەماهەنگی لە گەل لقی ئاكرێ‌ ئیكەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەگەل قائمقامی قەزای ئاكری سەرەدانی شوینی كومكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردی سوریا دەكەن وە لە نزیكەوە سەرپەرشتی ئەم كارە پیرۆزە دەكەن بۆ براكانی كورد لە سوریا وە بۆ ئەم مەبەستەش لەبەر سەرماو پیویستیان بە كەلوپەلی تایبەتی ناو مال وەك دوشەك وبەتەنی وەلە بەردەوام هەول دەدریت بۆ دابینكردنیان.