دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری و ئاماده‌بونی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان و ڕۆڵ و چالاكیه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌م قۆناغه‌داو به‌تایبه‌ت پێداگیریان له‌زیادكردنی مووچه‌ی زانایانی ئاینی .. دواتریش تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه پاراستنی برایه‌تی و ته‌بایی نێوان زانایانی ئاینی و مامه‌ڵه‌كردنێكی لۆژیكانه له‌گه‌ڵ پرسه ئاینیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌قازانجی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان بشكێته‌وه .. دواتر كۆبونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و فه‌توایانه‌ی له‌رێگه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته لقه‌كان و پابه‌ندبوونی مامۆستایانی ئاینی پێوه جه‌ختی لێكرایه‌وه .. هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه به‌گرنگی زانی كه وانایانی ئاینی به‌شداری كارایان هه‌بێت له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو بواری توندوتیژی و هاتووچۆدا .. له‌كۆتایشدا راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا‌و پێشنیار‌و داواكاریه‌كان خرایه به‌ر باس و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه درا |