ساڵیادی راپەرینتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی ساڵوەگەری یادی راپەڕینە مەزن‌و شكۆدارەكەی گەلی كورد، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاودەكاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

بەبۆنە ساڵوەگەری یادی راپەڕینە مەزن‌و شكۆدارەكەی گەلی كورد لە ساڵی 1991، كە لە  (5/3) لە دەروازەی راپەڕین دەستی پێكرد‌و لە ماوەیەكی كەم هەموو كوردستانی گرتەوە، بە پێویستی دەزانین بەم بۆنە شكۆدارەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی كوردستان بكەین‌و، بە بیر خۆمان‌و هەموو لایەكیشی دەهێینەوە، ئەوەی ئەمڕۆكە پێی دەگووترێت هەرێمی كوردستان بەرهەمی هەزاران قوربانی شەهید‌و برینداری كوردستانە، كە لە پێناوی گەییشتن بە سەربەخۆیی‌و ئازادی و لە پێناوی كورد‌و كوردستان گیانی خۆیان كردە قوربانی، بۆیە چاكترین وەفا بۆ ئەم یادە چەسپاندنی برایەتی‌و تەبایی‌و پێكەوەژیانە‌و، هەوڵی بەردەوامە بۆ پێشكەشكردنی چاكترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان‌و كوردستانیان، هەروەك نابێ هیچ رووداوێك وامان لێ‌ بكات، هەستی نیشتیمانپەروەری‌و كوردستانیبوونمان لاواز ببێت.

دووبارە ئەم یادە لە هەموو لایەك پیرۆز بێت‌و، بە هیوای گەڕانەوەى سەرجەم شوێنە زەوتكراوەكان‌و، گەیشتن بە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان‌و ئازادی پارچەكانی دیكەی كوردستان.

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

4/3/2013