دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : له‌هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوان له‌قه‌زای كه‌لار و به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان و رۆژنامه‌نوسان و به‌به‌شداری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له‌گه‌رمیان فیستڤاڵێكی رێكخست و له‌و فیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین ووتار و كاری هونه‌ری پێشكه‌ش كران .. شایانی باسه مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ و ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویستی سه‌رشانی هه‌ریه‌كه‌مانه به‌ره‌نگاری هه‌ر توند‌و تیژی و ناعه‌داله‌تی و سته‌مێك بینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ بكرێت ژن بێت ئه‌گه‌ر پیاو و هه‌روه‌كو ئه‌ركیشمانه هه‌وان له ماف و ئازادیه‌كانیان ئاشنا بكه‌ین .. هه‌روه‌هاو هه‌ربه‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵرۆژی جیهانی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان و پاش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌گه‌رمیان ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌رێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه و به‌هاوكاری پێش نوێژ‌و ووتارخوێنانی سنوره‌كه ووتاره‌كانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 8/3/2013 ته‌رخان كرا بۆ گرنگیدان به‌مافه‌كانی ئافره‌تان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌و پرسه‌و تیشك خستنه سه‌ر رۆڵ و ئه‌رك و مافه‌كانی ئافره‌ت له‌روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌م رۆداو له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتیمان ووتاره‌كانمان تایبه‌تكرد بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی و له‌زۆرێك له مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌مان مامۆستایانی ئاینی له‌وباره‌یه‌وه ووتاریان خوێنده‌وه له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ووتاره‌كانه‌وه ئه‌وبه‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له ووتاره‌كانماندا موسوڵمانانمان له‌وه هۆشیار كرده‌وه كه ئافره‌تان مایه‌ی ئاسوده‌یی و ئارامی خێزانه‌كانن و ئه‌وانیش شانبه‌شانی پیاوان مافیان بۆ دیاری كراوه هه‌روه‌كو ئه‌ركیشیان له‌سه‌رشانه و چۆن داوای به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان لێ ده‌كرێت پێویسته مافه‌كانیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت |