لقی سۆران چەند سمینارێكی تایبەت بە رۆژی ئافرەتان‌و چالاكی تر ئەنجام دەدات

راگەیاندنی لقی سۆران

*شاندێكی لقی سۆران كەپێكهاتبوو لەكارگێرو ئەندامانی لق بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەشداری پرسەی هیوامحمد برای مامۆستامەلا دلشاد گەلالی كرد كەبەهۆی كارەساتێكی دلتەزێنەوە كۆچی دوایكرد.

 

*بەبۆنەی كردنەوەی مزگەوتی برایەتی لە هاوینەهەواری بێرۆیانی سەربەقەزای رواندوز شاندێكی لقی سۆران كەلەبەرێزان مەلامستەفا باپشتی و،مەلارسول گەزنەی كارگێرو ئەندامانی لق پێكهاتبوو، بەیاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەشداری رێورەسمی كردنەوەی مزگەوتەكەیان كردولەلایەن بەرێوەبەری ئەوقافەوە بەوبۆنەوەپیرۆزبای ئاراستەی دانیشتوانی شوێنەكە كرا.

 

*شاندێكی لقی سۆران بەسەرپەرشتی مامۆستامەلامستەفاباپشتی كارگێری لق ،بەشداری كرد لەسیمینارێك بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەت كە لەلایەن سەنتەری زانایان بۆچالاكی ئاینی بۆناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان سازكرابوو، كە تیایدا بۆ قسەكردن لەسەر ۆل و كاریگەری ئافرەت لەكۆمەلگا میوانداری بەرێز مامۆستا مەلا ئەحمەد شافیعی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان كرابوو.

 

لەلایەكی ترەوە هەر لە شارۆچكەی خەلیفان وبەهەمان بۆنەوە فەرهەنگخانەی خەلیفان بۆئێوارە كۆرێك بانگهێشتی بەرێز مامۆستا مەلا كامەران سەلام

 بەرپرسی ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان كرد بە مەبەستی پێشكەشكردنی بابەتێك لەسەر تێروانینی ئیسلام لەهەمبەر ماف وداخوازیەكانی ئافرەت وچۆنیەتی رێزگرتنی ئیسلام لەئافرەت وبایەخی لەكۆمەلگادا.

*ستافی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان پێشوازی كرد لەمامۆستای ناودارو زانای كوردستان مامۆستا مەلا عەبدلله هەرتەلی .لەدیدارێكدا لەگەل بەرێزیان تاوتوێی زۆرێك لەوبابەتە فیقهی وفەتوا سەردەمیانە كران كەلەبەرژەوندی ئاین وموسولمانان زانایانی سەردەم باسیان لێوەكردوە كە دەرەنجام لەمەسلەحەتی گشتی بریاریان لەسەردراوە .