لقی سۆران بەشداری رێورەسمێكی تایبەت بەیادی ڕاپەرینی دەڤەری سۆران دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەبۆنەی تێپەربوونی  22 هەمین سالیادی راپەرینە شكۆمەندەكەی دەڤەری سۆران شاندێكی لقی سۆران كەپێكهاتبوو لەبەرێزان مامۆستامەلاوەلی دری ،مەلارسول گەزنەی ،بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعید بەشداری كرد لەرێورەسمی یادكرنەوەی بۆنەكە،

 شایەنی باسەرێورەسمەكەلەلایەن ئیدارەی سۆران بەئامادەبوونی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی دەڤەرەكەو نوێنەرانی دام ودەزگاحزبی وئیداریەكان وجەماوەرێكی زۆری ناوچەكەلەهۆلی بۆنەكانی سۆرانی رێكخرابوو.

ئەمەو لە رێورەسمەكەدا شاندەكە بەوبۆنەوە پیرۆزبای خۆی ئاراستەی خەلكی سۆران ودەوروبەری كردو هیوای خواست كەبەهەموولایەك بتوانن بەرۆحێكی برایانەو دەست لەناودەست دەستكەوتەكانی راپەرینی خەلكی كوردستان بپارێزن .