داواكاری گشتی بەداداچوون بۆ شوێنی لەشفرۆشی بە ئاشكرا لە سلێمانی دەكات

 

دوای ئەوەی لە راگەیاندنەكان بڵاوكرایەوە، بە ئاشكرا لە سلێمانی شوێنی لەشفرۆشی هەیە، دەسبەجێ‌ یەكێتی زانایان داوای بەدواداچوون‌و رێگیری كرد، چونكە پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و فەرهەنگی كۆمەڵایەتی كوردستانە‌و پێچەوانەی ئادابی گشتیشە.

 

لەسەر ئەمە لە 10/2/2013 بە نووسراوی رەسمی داوای لە داوكاری گشتی كرد ئەم دۆسیەیە بجوڵێنن.

داواكاری گشتی لەسەر داوای یەكێتی زانایان لە 25/2/2013 نووسراوی ئاراستەی داوكاری گشتی سلێمانی كردووە، كە بەدواداچوونی ورد بكەن لەسەر ئەو بابەتە‌و‌و رێككاری پێویست ئەنجام بدەن.