رواندز:بەبۆنەی یادی راپەرینی خەلكی كوردستان مزگەوتێك كرایەوە

بەدر سەعید

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران

بەبۆنەی ساڵیادی راپەرینی خەلكی كوردستان لەرێورەسمێكدا لەقەزای رواندز بەئامادەبوونی سیروان سیرینی قایمقامی قەزای رواندز و(وەیسی سەعید وەیسی)بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و بەپرسانی ئیداری وسیاسی ولەشكری وكۆمەلایەتی سنورەكە بۆیەكەم جار مزگەوتێك لە هاوینە هەواری( بێرۆیان )كرایەوە

بەم بۆنەشەوە مەراسیمێك سازكرا سەرەتا چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز خوێندرانەوە قایمقامی رواندز ووتارێكی پێشكەش كرد ئینجا بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ووتارێكی تری پێشكەش بەئامادەبووان كرد ووێرای پیرۆزبایی باسی لەگەورەی مزگەوت كرد لەبوارەكانی ئایینی ونەتەوەیی ورۆشنبیری هەروەك رۆلی مزگەوتی بەگرنگ وەسف كرد لەرۆژانی راپەرین كەچۆن وپێگەێكی سەرەكی بوو بۆهاندانی جەماوەر.

لەدوایشدا چەندین سروود ستایشی ئایینی پێكەش كران .