ناوەندی ئیمامی شافیعی لە ئۆردەن سوپاسنامەیەك ئاراستەی یەكێتی زانایان دەكات

دوای تەواوبوونی دووەمین كۆنفرانسی هەرێمایەتی نێوان یەكێتی زانایان‌و ناوەندی ئیمامی شافیعی لە ئوردەن، كە لە هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بەبەشداری چەند زانا‌و كەسایەتی ئایینی لە وڵاتانی میسر‌و ئۆردەن‌و یەمەن، ناوەندی ئیمامی شافیعی لە ئۆردەن سوپاسنامەیەكیان ئاراستەی سەرۆكی یەكێتی زانایان كردووە ئەمە دەقەكەیتی:

 

بەناوی خوای یەخشندەی میهرەبان

بەڕێز: مامۆستا مەلا عەبدوڵا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.. خوا بتانپارێزێت.

 

سڵاو‌و میهرەبانی خوای گەورەتان لەسەر بێت

بەڕاستی سوپاس‌و ستایشی خوای گەورە دەكەم بەرامبەر بە ئێوە‌و، خۆشحاڵم ئەوپەڕی رێز‌و پێزانینی خۆمتان ئاراستە بكەم، لە بەرامبەر ئەوەی پێشكەشتان كردین لە پێشوازی باش‌و چاودێریكردنی كۆنفرانسەكە، كە شەرەفمەندبووین ئەم كۆنفرانسە لەسەر خاكی ئێوە خاكی هەولێری پیرۆز ئەنجام درا، هەروەك روو دەكەمە خوای پەروەردیگار‌و لێی دەپاڕێمەوە تەندروستی باش‌و لەش ساغیتان پێ ببەخشێت‌و، وڵاتەكەشتان  بپارێزێت‌و ئەمن‌و ئەمانی پێ ببەخشێت، ئیدی ئەوپەڕی خۆشەویستی‌و رێز‌و پێزانین قبوڵ بفەرموون.

 

والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە.

 

خۆشەویستتان: سەمیر موراد شوابكە

دامەزرێنەر‌و بەڕێوەبەری گشتی كۆمەڵەی ناوەندی پێشەوا ئەبو عەبدولای شافیعی زانستی

عمان - ئۆردەن