لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان پێشوازی لە شاندێكی گەشت و گوزاری گەرمیان دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوكاری یەكتری بۆ پاراستنی ژینگەو شوێنە گەشتیاریەكانی ناوچەو هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە ناوچەكەدا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 17/3/2013 لەبارەگای لق بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان كە پێكهاتبوون لەبەڕێزان مامۆستا سالار فەقی بەڕێوەبەری كاروباری گەشتیاری و هەریەكە لەبەڕێزان كاك عمر عبدالله بەرپرسی ڕاگەیاندنی گەشت و گوزارو كاك زاگرۆس أحمد لەبەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیەكە.

لەكۆبونەیەكدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی سەیرانگاو شوینە گەشتیارییەكان و پاك ڕاگرتنیان و بۆ ئەو مەبەستەش بریار درا لە ڕێگەی مینبەری پیرۆزی مزگەوتەكان و بەهەماهەنگی پێش نوێژو ووتارخوێنە بەڕێزەكانی سنورەكە لە ووتارەكاندا تیشك بخرێتە سەر ئەو لایەنانە و هاوڵاتیانی لێ‌ وشیار بكرێتەوە .