بە بۆنەی وەفاتكردنی دایكیان مەكتەبی تەنفیزی سەرەخۆشی لە مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی دەكات

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە (31/3/2013) دایكی مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری پەیامی زانایان‌و بەرپرسی ناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان كۆچی دوایی كرد.

 

بەم بۆنەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پرسەنامەیەكی ئاراستە كرد، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای گەورە میهرەبان

بۆ بەرێز مامۆستا مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی

بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەییشت، بەم بۆنەوە پرسە‌و سەرەخۆشی لە جەنابتان‌و خانەوادەكات دەكەین‌و، لە خوای گەورە داواكارين سەبووری‌و ئارامیتان پێ ببەخشێت، بێگومان ئێوەی بەڕێزیش لە ئاست گەورەیی ئەم رووداوانەنە.

هەروەها لە خوای مەزن‌و میهرەبان دەپارێینەوە بە گەورەیی خۆی لە دایكتنان ببورێت‌و بیخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی‌و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

إنّا لله وإنّا إليه راجعون

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

31/3/2013