شاندی باڵای ئەزهەر بە یاوەری سەرۆكی زانایان سەردانی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان و ئەزهەر دەكات

بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی خوێندنی ئایینی لە هەرێمی كوردستان، شاندی باڵای ئەزهەری شەریف بە یاوەری مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكانیان لە هەولێر كرد.

 

ئەمە‌و لەلایەن دكتۆر عومەر سێبەردانی راگری پەیمانگا‌و یاریدەدەرانی‌و مامۆستایانەوە پێشوازی كران.

لە دانیشتنێكدا باس لە رەوشی خوێندنی ئایینی لە هەرێمی كوردستان‌و پێشەڤەچوونی بواری زانست‌و زانیاری لە هەرێمی كوردستان كرا، بەتیابەتی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان، كە ماوەیەكی زۆرە خزمەتێكی بەرچاوی كردووە‌و، كەسیانی نوێ بە هەستێكی میانڕەوانەی نیتشمانپەوەرانە پێدەگەیەنێت.

 

شاندی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون‌و، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن‌و، ئینجا یەكە‌و دیاری هاوبەشیان گۆڕیەوە.

 

دواتر هەمان شاند بە یاوەری مامۆستا عوسمان موفتی سەردانی پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێریان كرد‌و، لەلایەن بەڕێوەبەر‌و مامۆستایانەوە پێوازی كران‌و، بیر‌و را ئاڵوگۆڕ كران، ئینجا پەیمانگای ئێوارانی زانستە ئیسلامییەكانیان بەسەر كردەوە‌و، لەلایەن راگر‌و مامۆستایانەوە بە گەرمی پێشوازی كران.