شاندی گەورە زانایان ئەزهەر‌و یەكێتی زانایان سەردانی سلێمانی دەكەن

لە میانەی چالاكیەكانیاندا شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف بە یاوەری مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان‌و جێگری سەرۆكی زانایان سەردانی شاری سلێمانیان كرد‌ون لەلایەن لقی لقی سلێمانی‌و زانایانی ئایینی شاری سلێمانی بە گەرمی پێشوازی كران.

 

لە سەردانەكەدا سەردانی بەڕێز بەهرۆز محەمەد ساڵح  پارێزگاری سلێمانیان كرد، لە سەردانەكەدا سەرۆكی زانایان باسی رۆڵ‌و كاری شاندی ئەزهەر كرد‌و، تیشكێكی خستە سەر كار‌و چالاكیەكان، بەم بۆنەوە پارێزگاری سڵمانی بەخێرهاتنێكی گەرمی كردن‌و، هیوای خواست سوودیان لەم سەردانە وەرگرتبێت‌و، كاتێكی خۆش‌و بە سوودیان بردبێتە سەر‌و، بتوانن واقیعی هەرێمی كوردستان وەكو خۆی بگەیەننە وڵاتی خۆیان ئەزهەری شەریف، بەتایبەتی باسی لە رۆڵی كاریگەری ئەزهەر كرد بۆ قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان.

 

لە تەوەرێكی دیكەدا باسی لە رۆڵی بەرزی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد، كە هەمیشە رۆڵی ئەرێنی‌و ئیجابیان هەیە‌و كار دەكەن، بەتایبەتی لە پاراستنی هاوسەنگی كۆمەلایەتی‌و ئایینی‌و نیشتیمانپارێزی

 

لەلایەن خۆیانەوە شاندی ئەزهەر سوپاسی ئەم پێشوازییە گەرمەیان كرد‌و، تەئكیدیان لەسەر برایەتی‌و پەیوەندی لە مێژینەی كورد‌و ئەزهەر كردەوە‌و، خۆشحاڵیش بوون بە دیتنی واقیعی هەرێمی كوردستان.

 

دواتر سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی‌و مەرقەدی كاكە ئەحمەدی شێخ‌و گۆڕٍی شێخ موحمودی حەفیدیان كرد.

 

هەر هەمان رۆژ لە هۆڵی نابینایان‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئایینی شاری سلێمانی‌و دەوروبەری سمینارێكی هاوبەش بۆ شاندی میوان رێكخرا.

 

سمینارەكەدا بەڕێز دكتۆر عەدبولمەقسود پاشا وتارێكی پێشكەش كرد دەربارەی (رۆڵی زانایانی ئایینی كورد لە خزمەتی ئیسلام)، تێیدا بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی مەلای كورد كرد لە خزمەتكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان‌و وڵاتانی دیكەی ئیسلامی، كە هەمیشە ئەم مێژووە بە پڕشنگداری دەمێنێتەوە.

 

هەروەها بەڕێز دكتۆر محەمەد عەبدولفوزەیل ئەلقوصی وتارێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی (پەیامی ئەزهەر پەیامی مامناوەندی‌و دادپەروەرییە)، باسی لە تەساموح‌و لێبووردن‌و پەیامی پڕ لێبووردەیی ئیسلام كرد لە بوارەكانی فیقه‌و پەروەردە‌و بارە جیاوازەكانی دیكە، بۆیە موسڵمان پێویستە هەمیشە كار لەسەر ئەم پەیامە گەورە‌و مەزنە بكات، مانەوەی ئەزهەریش بە درێژایی مێژوو یەك لە ۆهكارەكانی بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە.