سكاڵای یاسایی لەسەر رۆژنامەی رووداو تۆمار كرا

دوای ئەوەی لە دوا ژمارەیدا رۆژنامەی رووداو راپۆرتە هەواڵێكی بڵاوكردەوە دەربارەی (لە دۆهك مەلایەك دەبێتە مەسیحی)، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا.

 

لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان بەڕێز مەلا ئەنەس مەلا محەمەد شەریف بەرپرسی لقی دهۆكی زانایان گووتی: ئەم هەواڵەی رۆژنامەی رووداو رەت دەكەینەوە‌و، پێشمان وایە رۆژنامەی ناوبراو تەشهیری بە مەلایانی كوردستان بە گشتی‌و مەلایانی دهۆك بەتایبەتی كردووه، هەروەك ئەم جۆرە هەواڵانە دڵەراوكێیەكی زۆری لە ناو خەڵكی دهۆك دروست كردووە‌و، هەڕەشەن لەسەر پێكەوەژیانی ئایینی، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەمە 3/1/2013 وەكو لقی دهۆكی زانایان‌و ئەو كەسەی تەشهیری پێكراوە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆك سكاڵای یاساییمان لەسەر سەرنووسەری رۆژنامەكە‌و هەواڵنێرەكە تۆمار كردووە.

 

سەبارەت بە رای رۆژنامەكەش، بەرپرسی لقی دهۆك گووتی: ئێمە بڕوامان بە سەروەری یاسا هەیە‌و، هەر شتێكیان هەیە دەتوانن لە دادگا بیخەنە روو، بەڵام ئێمە لە كوردستان‌و لە سایەی سەروەری یاساوە بەو پەڕی توانامانەوە داوای مافی مامۆستایانمان دەكەین‌و، تا سەر ئێسقانیش داكۆكی لە مافەكانیان دەكەین.