شاندێكی نووسینگەی سەید حوسێن ئەلسەدر سەردانی یەكێتی زانایان دەكات

سەر لە بەیانی رۆژی (4/4/2013) شاندێكی باڵای نووسینگەی سەید حوسێن ئەلسەدر بە نوێنەرایەتی سەماحەتی ئایەتوڵا ئەلفەقیە سەید حوسین ئیسماعیل ئەلسەدر سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانیان كرد، كە پێك هاتبوون لە بەرێزان شێخ عەلی سودانی راوێژكاری سەماحەتی ئایەتولا ئەلفەقیە سەید حسین ئیسماعیل ئەلسەدر‌و حاجی حەیدەر ئەلجەشمەعی بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەماحەتی حوسێن ئەلسەدر.

 

ئەمەو لەلایەن ماموستا مەلا عبدڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مامۆستا مەلا جەلال جێگری سەرۆك‌و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پێشوازیان لێكرا.

 

لە دوای بەخێرهینانی شاندی میوان لە دیدارێكی هاوبەشدا شێخ عەلی  ئەلسودانی سەلام‌و رێزی ئایەتوڵا حوسێن ئیسماعیلی گەیاندە سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و، خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاشنابوونی لەگەڵ زانایانی كوردو پەیوەندی دێرینی گەورە مەرجەعەكانی شیعە لەگەڵ  زانایانی كورد‌و ئەو هاوكاری‌و هەماهەنگیەی لە نێوانیاندا هەیە.

 

دواتر مامۆستا مەلا عەبدڵا سەرۆكی  یەكێََتی زانایان لە وتەیەكیدا  هیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ سەماحەتی ئایەتوڵا ئەلفەقیە حوسین ئیسماعیل ئەلسەدر خواست‌و، خۆشحاڵی خۆشی بە شاندی میوان راگەیاند، كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە‌و، تەواوی هاوكاری‌و هەماهەنگی یەكێتی زانایانی بە شاندی میوان راگەیاند.

 

دواتر تیشكی خستە سەر پەیوەندی یەكێتی زانایان لەگەڵ زۆربەی دەزگا ئاینیەكانی وڵاتانی ئیسلامی لە رێگەی هاوكاری‌و هەماهەنگی  كردنی یەكتری بەبوونی بەستنی چەندین دیدار‌و كۆر‌و سمیناری ئایینی لە هەرێمی كوردستان‌و ئامادەبوونی چەندین زانای گەورەی وڵاتانی ئیسلامی، كە خۆشبەختانە یەكێتی زانایان ئێستا باشترین پەیوەندی لەگەڵ زانایانی ئایینی‌و ناوەندە ئایینیەكانی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی هەیە‌و، لەم دواییانەش چەندین دیدار‌و سمیناری هاوبەشیان لەگەڵ زانایان ئەزهەر‌و یەمەن‌و ئۆردەن ئەنجام داوە.

 

دواتر شاندی میوان سەردانێكی بەشەكانی یەكێتی زانایان كرد‌و خۆشحاڵ بوون بەم پێشڤەچوونەی یەكێتی زانایان.

 

لە كۆتایی دیدارەكە تەئكید لەسەر پێویستی  بوونی ئە م جۆرە  دیدارانە كرایەوە‌و هەردوولا كۆكبوون لەسەر پەرەپێدانی.