هیچ لە قوتابییە كوردەكانی ئەزهەر تووشی نەخۆشی نەبوونە

دوای ئەوەی لە هەواڵەكان بڵاوبوویەوە، كە زیاتر لە 460 قوتابی بەشە ناوخۆییەكانی ئەزهەر بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی نەخۆشی بوونە، بۆ زانینی سۆراغی قوتابیە كوردەكان، یەكێتی زانایان پەیوەندی بە قوتابیەكانەوە كرد‌و، بۆیان دەركەوت قوتابیەكان ساغ‌و سەلامەتن.

 

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: ئەم هەواڵە ئێمەی زۆر نیگەران كرد، بەتیابەتی كە ژمارە قوتابیەكی كوردی لێیە، بۆیە دەستبەجێ‌ پەیوەندیمان پێوە كردن‌و، خۆشبەختانە ئەوان هەموویان ساغ‌و سەلامەتن‌و، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە، كە دەستبەجێ‌ لە ئەحواڵمان كۆڵینەوە‌و هەموویان ساغ‌و سەلامەتن‌و، تووشی هیچ گرفت‌و ئاریشەیەك نەبوونەتەوە.