لە دهۆك... مامۆستا مەلا میكائیل كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ پێنج شەمە 4/4/2013 مامۆستا مەلا میكائیل سلێمان عەزیز  نێروەیی لە تەمەنی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 

ناوبراو مامۆستایەكی ئایینی تەمەنداری خاوەن كەسایەتیەكی بەرز بوو، لە شاری دهۆك دادەنیشت‌و، دوای بەسەربردنی تەمەنێكی زۆر لە خزمەتی ئایین‌و گەلەكەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

 

بەم بۆنەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەكەیان دەكەین‌و لە خوای گەورە داواكاری سەبووری‌و ئارامیان پێ ببەخشیت‌و مامۆستاش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

إنا لله وإنا إليه راجعون