لقی هەولێر یەكێتی زانایان بەشداری كرد لە مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی نوێی گوندی پەرپیتان لە دەڤەری پەرانەتی.

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 

سەرلە ئێوارەی 30 / 3 / 2013 مامۆستا مەلا سید صدیق كەپرانی، ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بەیاوەری مامۆستا مەلا سید یاسین خدر أحمد بەرپرسی ناوچەی پەرانەتی یەكێتی زانایان‌و ئەندامانی ناوچە، بەئامادەبوونی بەڕێز حاجی كامیل حاجی علی  وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی كوردستان‌و، بەڕێز دكتۆر ئاراس بەرپرسی لقی 16 پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، بەڕێز حاجی سەرباز ئەحمەد شێخە بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە‌و، مامۆستایانی ئاینی‌و، شێخانی تەریقەت‌و، جەماوەرێكی بەرچاو، بەشداریان كرد لەكردنەوەی مزگەوتی نوێی پەرپیتان لە گوندی پەرپیتان .

شایەنی باسە لەدوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز ، وتاری وەزیری ئەوقاف  لەلایەن {حاجی كامیل حاجی علی } خوێندرایەوە، كەتیایدا باسی گرنگیدانی حكومەتی هەرێم‌و، وەزارەتی ئەوقافی كرد بەمزگەوت‌و شوێنە ئاینی یەكان .

لە پاشان وتاری لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە لایەن  بەڕێز {مەلا سید صدیق كەپرانی }ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی زانایان خوێندرایەوە، كە لە وتەكەیدا ، تیشكی خستە سەر گەورەیی و گرنگی مزگەوت‌و، پاكی موسلمانیەتی میللەتی كورد .