لقی سۆران ئامادەی دوو پرسەی تایبەت بە مامۆستای ئاینی دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

بەبۆنەی كۆچی دوای دایكی بەرێزمامۆستامەلاعبدالله احمد شێركاوەی بەرپرسی ناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان ،

 شاندێكی لقی سۆران و ئەوقافی سۆران وناوچەكانی یەكێتی زانایانی سنورەكەو تێبینەرایەتیەكانی سەربەئەوقافی سۆران ئامادەی مەراسیمی بەخاك سپاردنی دایكی بەرێزیان بوون ،دواتریش بەشداریان كردلەپرسەكەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆیان گەیاندە بنەمالەكەی‌و داواكاریشبوون لە خوای دلۆڤان كە خوالێخۆشبوو بەبەهەشت شادبكات وسێبوریش بەكەس وكارەكەی ببەخشێت .

  هەروەهاشاندێكی لقی سۆران كەپێكهاتبوو لەبەرێزان مەلامستەفا باپشتی،مەلاخدرخەلیفانی،كارگێرانی لق بەیاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران هەروەها یاوەری ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان بەشداریان كردلەپرسەی باوكی مامۆستامەلامستەفا حمدامین لەگوندی كانی كۆلكی سەربەناحیەی خەلیفان،

ئەمەو لەپرسەكەدا شاندەكە پرسەی خۆیان ئاراستەی بەرێزیان كردو هیوایان خواست كەخوای میهرەبان خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبكات .