لقی 10ی پارتی سوپاسگوزاری لقی سۆرانی یەكێتی زانایان دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەهۆی كارو چالاكی رۆژانەی و چارەسەركردنی كێشەكۆمەلایەتیەكانی خەلكی ناوچەكەو هەماهەنگی نێوانیان لقی 10 ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەخەلاتێكی شایستە ریزو سوپاسگوزاری خۆی بۆ لقی سۆرانی یەكێتی زانایان دەربری كە وەك رێكخراوێكی پیشەیی لە دەڤەرەكەدا هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی وكارە شەرعی وكۆمەلایەتیەكان كارو چالاكی خۆی نواندوە ، ئەمەو لە بەرامەبەریشدا لقی سۆران هەلوێست و پێزانینی لقی 10 ی بە بایەخەوە هەلسەنگاندو دووپاتی دلسۆزی وخەمخۆری خۆی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاولاتیان و خزمەتكردنی بە سنورەكە دووپاتكردەوە .