لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی لێژنەی بەدوا داچوون لە قائیمقامیەتی هەولێر دەكات

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

سەرلە ئێوارەی 4/4/2013 مەلا سید صدیق كەپرانی‌و مەلا معروف روستایی ئەندامانی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداریان كرد لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی لێژنەی بەدوا داچوون لە قائیمقامیەتی هەولێر ، كە ناوەندی چالاكی‌و پێگەیاندنی لاوانی دووی هەولێر سازیاندابوو، بە لە بەرچاوگرتنی خزمەت كردن‌و ماندوو بوونیان كە دیكەن بۆ سەلامەتی هاولاتیانی هەولێر، بەچاودێری لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە میانەی بەخشینی خەڵاتەكان ملا سید صدیق كەپرانی ئەندامی لقی هەولێر یەكێتی زانایان خەلاتێكی بەخشی .