ناوچەی سێ یەكێتی زانایان سەردانی ناوچەی چواری یەكێتی زانایان دەكات .

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 

سەر لە ئێوارەی  29/ 3 / 2013 مامۆستا مەلا عمر گردەشێری بەرپرسی ناوچەی سێ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە گەڵ ستافی ناوچە سەردانی ناوچەی چواری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، لەلایەن مامۆستا مەلا أمجد كریم سورجی بەرپرسی ناوچەی چواری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، ستافی ناوچە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێكرا، لە دانیشتنەكەیاندا باس لە رەوشی ئێستا هەرێمی كوردستان‌و، رەوشی مامۆستایانی ئاینی سنوری هەردوو ناوچەكان كرایەوە، تأكید لە هەماهەنگی یەكتر كرا بۆ خزمەت گەیاندن بە مامۆستایانی ئاینی‌و كۆمەڵگا .