لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بەشداری كردنەوەی مزگەوتێك دەكات

 

ڕۆژی شەممەبەرواری 6/ 4/20013شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عطا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق بەشداریان لە ئاهەنگی كردنەوەی مزگەوتی شێخ عبدالله ئەربیلی ناسراو بە مزگەوتی دوو دەرگا لە شاری سلێمانی كرد.

 

سەرەتای مەراسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستای پێش نوێژی مزگەوتەكەوە خوێنرایەوه، دواتر وتاری هاوبەشی یەكێتی زانایان و ئەوقافی سلیمانی لەلایەن جێگری لێپرسراوی لقەوە خوێندرایەوە.

 

لە وتارەكەدا پیرۆزبایی ئاراستەی نوێژخوێنانی مزگەوتەكه كرد و باسی لە ڕۆڵی گرنگی مزگەوت لە مێژوی ئیسلام و گەلی كوردا كردو پاشان ئاماژەی بە ڕابردوی مزگەوتە كە كردو باسی لەدەورە ڕۆڵی ئەومامۆستایانە كرد خزمەتیان لە ومزگەوتەدا كردوەسوپاسی كەسی خێرخوازی كردكەخۆبەخشانە جارێكی ترئەم مزگەوتەی سەرلەنوێ نۆژەن كردوەتەوە دواتری بەچەند وتارو قەصیدەیە كی ئاینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات