گەرمیان : بەبەشداری زانایانی ئاینی بیت و پێنج هەمین ساڵیادی مەرگەساتی بەناو ئەنفال بەڕێوەچوو

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەر لە بەیانی رۆژی یەك شەممە بەرواری 14/4 بە بەشداری لێپرسراوانی حیزبی و حكومی و رێكخراوەیی و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كۆمەڵێكی زۆری هاوڵاتیانی سنورەكە لە گوندی دێبنەی ناحیەی ڕزگاری لە مەزاری ئەنفالكراوان بیست و پێنج هەمین ساڵیادی پرۆسەی بەناوئەنفال بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێ‌ كردو پاشان كۆمەڵێك ووتارو چالاكی هەمەجۆر تایبەت بەو یادە پێشكەش كرا ... هەرلەو مەراسیمەدا بەیاننامەی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا   كە لە بەیاننامەكەیاندا هاوسۆزی و هاوخەمی زانایانی ئاینی خرابوە روو , هەروەكو لەبەیاننامەكەدا داوا لە حكومەت و كاربەدەستان كرابوو كە خزمەتی زیاتری كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال بكەن و ڕێزی تەواویان لی بگیری و داوا لە دەسەڵاتی سیاسی هەریم كرابوو كە كاری جدی بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی پشت ئەو مەرگەساتە بكەن