لقی سلێمانی یەكێتی زانایان پێشوازی لە 2 نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 7 / 4 /2013 وەفدێكی باڵای لق كە پێك هاتبون لە بەرپرس و جێگرو كارگێڕانی لق پێشوازیان كرد لە هەردو بەڕێزان مەلا یاسین مەلا ڕەئوف نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆماری میصری عەرەبی و مامۆستا محسن علی ئەكبەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

لە دانیشتنێكی دۆستانەدا لێپرسراوی لق بەخێرهاتنی بەڕێزیانی كردو هیوای ئەوەی خواست ئەم جۆرە سەردان و بەسەركردنەوانە بەردەوام بێت.

دواتریش وەفدی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی زانایانی ئایینی كردو دەورو ڕۆڵی ئەم ڕێكخراوەیان بەرزو پیرۆز نرخاند، لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا باس لە هەمەئاهەنگی هەردولا كراو كە هەموان پێكەوە جوانین لە كاركردنمان بۆ سەرخستنی ئەزمونی هەرێمی كوردستان.