رەنگدانەوەی سەردانەكەی شاندی ئەزهەر لە میدیاكانی میسر

دوای ئەوەی شاندی گەورە زانایانی ئەزهەر لەسەر بانگهێشتی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد‌و، لە كوردستان زنجیرەیەك چالاكی مەعریفی‌و زانستیان ئەنجام دا‌و، چەندین سمیناریان بۆ ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئاینی هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها سەردانی چەندان كەسایەتی دسیاری كوردستانیشیان كرد، كە یەكەم جار سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد، ئینجا سەردانی هەر سێ‌ پارێزگاری كوردستانیان كرد، پاشان چەندین شوێنیان لە كوردستان بەسەر كردنەوە لەوانە سەردانی شاری هەڵبەجە‌و گۆڕی شەهیدان‌و مینۆمێنتی هەڵەبجەیان كرد، كە كاریگەرییەكی زۆر گەورەی بەسەریانەوە هەبوو.

 

هەر لەگەڵ ئەنجامدانی یەكەم سمیناری كوردستان رەنگدانەوەی زۆری لە نێو راگەیاندنە عەرەبیەكان دروست كرد، پاش گەڕانەوەشیان لە گۆڤاری (الرواق) كە سەر بە ئەزهەرە‌و لە قاهیرە دەردەچێت‌و، چالاكییەكانی ئەزهەر بڵاودەكاتەوە، لاپەڕەیەكی تەواوی تایبەت كردووە بەم سەردانە‌و، باسی لە ناوەڕۆكی سەردانەكە كردووە.