شاندێكی لقی چەمچەمال سەردانی مونیمێنتی ئەنفال دەكات

سەر لە بەیانی رۆژی یەك شەممە بەرواری 14/4/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوون لە هەر یەك لە مامۆستایان (وەهاب عمر سەنگاوی و حەسەن زەنانی و ئەنوەر زەنگەنەو سیروان وەستا خدری و فاخیر جەباری) سەردانی مونێمێنتی ئەنفالیان كردو، سەرەتا لەلایەن بەرێز مامۆستا هابیل بەرێوەبەری مونێمینتەوەپێشوازییان لێكراو،پاشان سەرجەم بەشەكانی ئەو فەرمانگایەیان بەسەر كردەوەو، دواتر سەردانی گۆرو مەزاری شەهیدانی ئەنفالیان كردو، ئامادەیی زانایانیان دەربری بۆ هەر كارێك كەپێویست بكات‌و لەگەڵ كەسایەتی زانایاندا بگونجێت، لە كۆتاییدا یاداشتی زانایانیان نووسیەوە كە تیایدا یاداشتی ئەنفال‌و سوپاسگوزاری بەرێوەبەری مونیمینت‌و كارمەندانی فەرمانگاكەیان كرد.